فوئاد حوسێن: سه‌رۆكی هه‌رێم به‌مزووانه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
له‌مباره یه‌وه لێدوانێكدا فوئاد حوسێن ئەمڕۆ پێنج شەممە 3/3/2011 راگه‌یاند كه به‌مزووانه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌نووكه‌ییی هه‌رێم زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم و پارت ولایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه و چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رۆكی دیوان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ده‌كرێت، چونكه به‌ر له چوونی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم باس له ئاماده‌كردن و خستنه‌ڕووی پڕۆژه‌یه‌ك كرا له گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی.
