پۆلیسی كه‌ركوك: سبه‌ی هه‌ینی شۆڤێنییه‌كان پیلانه‌كه‌یان بۆ سه‌ر كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌ده‌ن
بهرِێوهبهری پۆلیسی شاری كه‌ركوك ئاشكرایكرد شۆڤێنی و پاشماوه‌كانی سه‌دام و چه‌كدارانی سه‌ر به سوپای نه‌قشبه‌ندی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی چهداره تیرۆریسته‌كان نیازیان وایه سبه‌ی هه‌ینی پیلانێكی چهداری بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام بده‌ن.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا بهرِێوهبهری پۆلیسی كه‌ركوك لیوا جه‌مال تاهیر رایگه‌یاند عه‌ره‌به شۆڤێنی و پاشماوه‌كانی سه‌دام و سوپای نه‌قشبه‌ندی و گرووپه تیرۆریستییه‌كان نیازیانه سبه‌ی هه‌ینی 4 ی ئازار ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی پیلانێكی دژ به كورد و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو له شارۆچه‌كه‌ی حه‌ویجه ئه‌نجامیاندا، گوتیشی ئامانجیشیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پیلانه بۆ تێكدانی ره‌وشی ئاسایش و به یه‌كه‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیوازه‌كانی شاره‌كه‌و لێدانی باره‌گاكانی حكومه‌ت و ده‌ركردنی پارته كوردییه‌كانی شاره‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌ر دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره دابگرن و جارێكی دیكه رژێمێكی دیكاتۆری به سه‌ر شاره‌كه بسه‌پێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا بهرِێوهبهری پۆلیسی كه‌ركوك دووپاتی كرده‌وه پۆلیسی كه‌ركوك به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له شاره‌كه‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی له‌و شاره نیشته‌جێ بوونه‌و به ئاگاداری حكومه‌تی عێراق ئاماده‌باشی ته‌واویان كردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و رووبهرِووبهرِووبوونهوهی هه‌ر هێرش و په‌لامارێك كه بۆ سه‌ر كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
جێی باسه هه‌ینی رابردوو هه‌مان هێز به هه‌مان پیلان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌و له‌لایه‌ن فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقیش كارئاسانی و هاوكاری كران، له ئه‌نجامدا توانیان دهسهلاَتی خۆیان به سه‌ر شارۆچكه‌كه بسه‌پێنێنن و سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆیان دابنێن و برِیاریشانداوه ئه‌و پیلانه سبه‌ی هه‌ینی له كه‌ركوك دووباره بكه‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی برِیار بوو رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامی بده‌ن بهلاَم دواتر بۆ هه‌ینی دوایانخست.
سه‌رچاوه: pukmedia
