جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی به‌شی عیراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد
بهرِێز (وێڵز) خۆشحاڵی خۆی دهربرِی به سه‌ردانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رسامی خۆی نیشاندا به‌و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه ده‌بینێت.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى دیداره‌كه باس له په‌یوه‌ندییه دوقۆلیهكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و رێ و شوێنی برِهودان به‌و په‌یوه‌ندیانه خرایهرِوو به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی ئابووری و كه‌لتوری و په‌روه‌رده‌یی.
