كه‌ناڵی ئاسمانی په‌رله‌مانی كوردستان په‌خشی ئه‌زموونی ده‌ستپێكرد
هه‌ولێر _ سامان
تاریق جه‌وهه‌ر راوێژكارى راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند په‌خشی ئهزمووزنی سه‌ته‌لایتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
راوێژكاری راگه‌یاندن له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئێواره‌ى رۆژى 1\\3\\2011 په‌خشى ئه‌زموونى سه‌ته‌لایتى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد، له‌سه‌ر كۆمه‌له‌ى نایلسات و عه‌ره‌بسات به فریكوێنسى ( 11393 )_ ( 27500) - ڤیرتیكهل V \"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه كه‌ناڵى په‌رله‌مان دانیشتنى ده‌ستپێكى كردنه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ گواسته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان له‌ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئاگایان لهوردهكارى گفتوگۆكانى ناو په‌رله‌مان بێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به‌رێوبه‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مان له‌خولى پێشووه پێشنیازى دانانى ئه‌م كهناڵهمان كرد‌و دواتریشس له‌خولى سێیه‌م هه‌مان پرۆژه‌مان خسته‌وه به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و خۆشبه‌ختانه په‌سه‌ندیان كرد‌و كارى جدى له‌سه‌ر كرا، تا سهرنجام په‌خشى ئه‌زموونى كه‌ناڵه‌كه ده‌ستى پێكرد، كهتاماوهیهكى تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
له باره‌ی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ناڵه وتی\"" ئامانج له‌دانانى ئه‌م كه‌ناڵه گواستنه‌وه‌ى راستى و هه‌قیقه‌تى رووداوه‌كانى ناو په‌رله‌مانه و ده‌بێـته بڵندگۆى ئازادنهى په‌رله‌مانتاران به‌گشت فراكسیۆن و لیست وپێكهاتهكانهوه. به‌مه‌ش په‌رله‌مانى كوردستان هه‌نگاوێكى تر له‌رووى كارى راگه‌یاندن ده‌چێته پیًشهوه، و ده‌بێتـه یه‌كه‌م په‌رله‌مان له‌ناوچه‌كه‌دا كه خاوه‌نى كه‌ناڵێكى ئاسمانى تایبه‌ت به‌خۆى ده‌بێت\""."
