په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دواى ئه‌وه‌ى له‌مانگى ئابی ساڵى رِابردوه ئاگربه‌ستێكى تاك لایه‌نه‌ى رِاگه‌یاندبو، پارتى كرێكارانى كوردستان برِیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ى دا.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پارتى كرێكارانى كوردستان، بڵاوی كرده‌وه كۆتاییان به ئاگربه‌سته یه‌كلایه‌نیه‌كه‌یان هێناوه، وله‌مه‌وپاش په‌یوه‌ست نابن پێوه‌ى.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا سیاسه‌تى نوێى پارتى كرێكارانى كوردستان ئاشكراكرد كه ئامانجى ته‌نهابه‌رگرى كردن ده‌بێت له‌خۆى، و هێرش ئه‌نجام نادات.
په‌كه‌كه هۆكارى كۆتایی هێنان به‌و ئاگربه‌سته تاكلایه‌نه‌ى گه‌رِانده‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بونى حكومه‌تى توركیا بۆ ئه‌نجامدانى ئاگربه‌ستى دوولایه‌نه.
هه‌رله درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌داكه ئاژانسی هه‌واڵى \"فورات\""ـى سه‌ربه پارتى كرێكارانى كوردستان بڵاوى كرده‌وه هاتوه:
به‌پێى ئاگربه‌سته‌كه ده‌بوایه تا مانگى حوزه‌یرانى داهاتو درێژه‌ى هه‌بێت به‌ڵام به‌هۆى سیاسه‌تى ئێستاى حكومه‌تى توركیا، كۆتاییان به ئاگربه‌سته یه‌ك لایه‌نه‌كه‌یان هێنا، وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌داهاتوه.
شایانى باسه له‌مانگى ئابی ساڵى رِابردو په‌كه‌كه ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه‌ى رِاگه‌یاندوه و شه‌رِى وه‌ستاندوه به‌ڵام حكومه‌تى توركیا ئاماده‌نه‌بوه ئاگربه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدات و له‌چالاكیه سه‌ربازیه‌كانى به‌رده‌وام بو.
سه‌رچاوه/ئاكانیوز"
