بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شارى سلێمانى، سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى پێكهێنا
به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌به‌ژماره 2200 له22 / 2 / 2011 ده‌رچووه، ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌و زانیارى ته‌واو و لێكۆڵینه‌وه‌ى پێوست سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كان و ده‌ستنیشانكردنى هۆكارى روودانى و هه‌ڵسه‌گاندنى ئه‌داى دام و ده‌زگا حكومییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى،
هه‌روا ئه‌ركێكی تری ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانى سه‌رپێچی كار‌و كه‌مته‌رخه‌م له‌رووداوه‌كان و حه‌واڵه كردنیانه بۆ به‌رده‌م دادگاى تایبه‌تمه‌ند، بۆ دادگایكردن و سزادانیان به‌پێى یاسا.
شایانی باسه مامۆستا جه‌مال عه‌بدول سه‌رۆكى رێكخراوى مافى مرۆڤ له‌كوردستان وه‌ك چاودێری ئه‌و لیژنه‌یه و محه‌مه‌د قه‌ره‌داغى سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌ك سه‌رۆكى لیژنه دیاریكراون ، هه‌ریه‌كه له لیوا به‌ختیار تاهیر بابان و لیوا به‌هاددین حه‌مه سه‌عید له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌یان عه‌بدولاَ رِه‌زا جێگرى داواكارى گشتى و وشیار ره‌سوڵ ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و پارێزه‌ران ئاراس قادر ساڵح و ده‌رسیم محمد ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن.
