به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح، كۆبونه‌وه‌ی پێنج حزبه‌كه‌ی كوردستان به كۆتا هات
هه‌ولێر _ سامان
ئهمرِۆ دووشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان به ئاماده‌بوونی بهرِێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كێتی و یهكگرتووو كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان له ته‌ڵاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بهرِێوهچوو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ووردی تاوتوێی دۆخی سیاسیی ئێستای كوردستان و پارێزگای سلێمانی كرا، دوا به‌دوای بهرِێوهچوونی كۆبونه‌وه‌كه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رای گه‌یاند\" ئه‌مرۆ پێنج لایه‌نى سه‌ره‌كی له كوردستان یه‌كێتى ، پارتى و گۆرِان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان پێكهاتبوون كۆبوینه‌وه‌و به وورده‌ی تاوتوێی دۆخی سیاسیی ئێستای كوردستان‌مان كردووه، ئه‌گه‌رچی ناتوانم بڵێم هه‌موو له‌لایه‌ك له‌سه‌ر وورده‌كارى مه‌سه‌له‌كان كۆك بوون، بهلاَم زۆربه‌ى زۆرى لایه‌نه‌كى به‌شدرابوو له‌و كۆبونه‌وه‌یه ته‌ئكید له سه‌ر هێورهكردنهوهی دۆخه‌كه ده‌كرده‌وه به ئامانجی رێگرتن له توندویتژى و رێزگرتن له یاسا و هه‌وڵدان جددى بۆ هێوركردنه‌وه‌ى هێرشی راگه‌یاندن و ئاراسته‌كردنى بۆ ئاشتى و پێكه‌وه ژیان.
روونیشیكرده‌وه\""ته‌ئكید له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌منیه‌تى هاولاَتیان و شه‌رعیه‌تى دامه‌زراوه‌كان كرایه‌وه ، هه‌روه‌ها كۆده‌نگى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى چاكسازى و بره‌ودان له بواره جیاجاكان و هه‌وڵدانى جیددى بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌كانى چاكسازیه‌كان له یه‌ك پرۆژه‌دا كۆبكرێته‌وه كه له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بخرێته بوارجێبهجێكردن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" رووداوه‌كانی پارێزگای سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی دیكه خرایه به‌ر باس و بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تبار بێت به سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دۆخه به پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له گه‌ل دا بكرێت، ئامانجیش له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك به لای ئێمه‌وه ده‌ستپێكى پرۆسه‌یه‌كى دیالۆَكى نیشتیمانى بێت ، له نێوان گشت هێزه سیاسیه‌كانى ناو كۆبونه‌وه‌كه و ده‌ره‌وه‌ى كۆبوهنوهكهى ئه‌مرۆ ، بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بۆچوون له ره‌وشى ئێستا و بهرنامهر بۆ داهاتوو بكرێت\"".
له باره‌ی دهرنهكردنی به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه وتی\"" ئێمه پێمانخۆش بوو كه دواى كۆبونه‌وه‌كه به‌یانێكى هاوبه‌ش ده‌ربكه‌ین ، بهلاَم براده‌رانى بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان پێیان باش بوو راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌روى خۆیان بكه‌نه‌وه ، برِیاره دواى سێ رۆژى تر یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و ولاَمبدهنهوه، ئێمه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه خۆپشاندان مافێكى ره‌واى هاولاَتیانه، بهلاَم پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستى مافى خهلًكى و رێزگرتن له یاسا بێت ، نابێ له‌سه‌ر بنه‌ماى توندوتیژى و تێكدانى ره‌وشى ئارامى بازارِ بێ ، چونكه به‌و ره‌وشه خه‌ڵك تووشى دڵهراوكىَ و وه‌ستانى بازارِ ده‌كاته‌وه\""."
