پێش كه‌مێك پارتی و یه‌كێتی و گۆرِان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌رِی میدیا گولاَن كه‌وتوون، كه‌مێك پێش ئێستا بۆ به دواداچوون و هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی، نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و فازڵ میرانی نوێنه‌رایه‌تی پارتی ده‌كه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و مسته‌فای سه‌ید قادر‌و محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حم نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆرِان و سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین نوێنه‌رایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كه‌ن.
دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه برِیاره كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه‌وانی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر پێنج پارته‌كه به‌رێوه بچێت و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش رابگه‌یه‌ندرێ.
جێی باسه كۆبوونه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رپه‌شتی ده‌كرێت.
