پارێزگاری هه‌ولێر بۆ گوڵان: ئێستا پاره‌ی هه‌ڵسورِاوی هه‌ولێر زیاتر له 16 ملیار دۆلاره
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی شاری هه‌ولێر ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و پێشكه‌وتنه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له 70% ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له پایته‌خت بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات كه قه‌باره‌ی تاكه كه‌سی له هه‌ولێر به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو روی له باشی كردووه‌و هه‌وڵێكی جیدیتریش بۆ باشتركردنی، تیشك ده‌خاته سه‌ر خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌ویش زیاد بوونی قه‌باره‌ی پاره‌ی هه‌ڵوسورِاوه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك پاره‌كه له كاتی ئێستادا بۆ 16 ملیار دۆلار زیادیكردووه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گولاَن، پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی ورده‌كارییه‌كانی پێشكه‌وتنی پارێزگای هه‌ولێر ده‌خاته روو، له وه‌لاَمی پرسیارێكی گولاَندا كه ئایا ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ی شاری هه‌ولێر هۆكاره‌كه‌ی بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی ئاسایشی شاره‌كه ناگه‌رِێننه‌وه؟
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند هیچ وه‌به‌رهێنان و چالاكییه‌كی ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌لاَیه‌تی بێ سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامی شاره‌كه دروست نابێت، كه ده‌زگا پێوه‌نداره‌كانی شاره‌كه رۆڵیان له چه‌سپاندنی هه‌بووه، به‌لاَم كه‌لتوری ئاشتی خوازانه‌ی هه‌ولێرو بوونی چه‌مكی پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی شاره‌كه بووه. له هه‌ولێر ئازادییه‌كی باش بۆ هاولاَتیان ده‌سته‌به‌ر بووه‌و ئایین و ئاینزاكاو نه‌ته‌وه‌ی جۆراو جۆر‌و حزب و رێكخراوی سه‌ر به ته‌وژم و فیكری لێكجیاواز به ئاشتی بژین و موماره‌سه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌بێ حه‌ساسییه‌ت به‌رِێوه‌به‌رن.
كه‌واته هه‌ولێر خاوه‌نی خاڵی به‌هێزی پێشكه‌وتنی شاره، وه‌به‌رهێنه‌ریش به‌رده‌وام به‌دوای ژینگه‌یه‌كی وه‌ك ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌گه‌رِێت، تۆ سه‌یری ئه‌و قه‌یرانه داراییه گه‌وره‌یه‌ی جیهان كه ساڵی رابردوو روویدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری زۆر خراپی به سه‌ر شاره‌كه نه‌كرد، ئه‌مرِۆ گۆرِانكارییه‌كان له هه‌ولێر زۆر به خێرایی ده‌چێته پێشه‌وه‌و له ئاست خواست و ویستی پێشكه‌وتووخوازی جیهانه، له پارێزگای هه‌ولێر چه‌دین قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی پێشكه‌وتوو دامه‌زراوه‌و به ده‌یان پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون ئه‌نجامدراوه، هاوكات ره‌چاوی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت كراوه‌و شوقه‌مان به خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت داوه‌و هاوكاری هاولاَتیانی خۆمان كردووه به پێدانی قه‌رزی عه‌قارو یارمه‌تیدانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوێنی نیشته‌جێ بوون، داهاتی تاكه‌كه‌سی هه‌ولێر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو رووی له باشی كردووه‌و هه‌وڵی باشتركردنی زیاتریشی ده‌ده‌ین.
كاتێك هه‌ولێر به‌راورد بكه‌ی به پێش ساڵی 2004قه‌باره‌ی پاره‌ی هه‌ڵوسوراوی نه‌گه‌یشتۆته 500 ملیۆن دۆلار به‌لاَم ئێستاكه قه‌باره‌كه گه‌یشتۆته زیاتر له 16 ملیار دۆلار.
