عارف ته‌یفور هۆشداری ده‌دا له درێژه‌پێدانی به عه‌ره‌بكردنی كه‌ركوك
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عارف ته‌یفور ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه تۆمه‌تبار ده‌كات كه په‌یوه‌ندی و ئینتیمای حزبی به‌عسی رووخاویان هه‌یه بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و دژایه‌تی كردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوێك كه له نووسینگه‌كه‌ی ده‌رچووه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق عارف ته‌یفور باس له‌وه ده‌كات وێرِای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به سه‌ر رووخانی رژێمی دیكتاتۆری و بونیادنانی عێراقی دیموكراسی و فیدرِاڵی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێ و باوه‌رِبوون به چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پێكهێنانی حكومه‌تی یه‌كریزی نیشتمانی له چوار چێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كه ته‌واوی هێزه عێراقییه‌كانی له سه‌ر مێزی دیالۆگ و له یه‌كگه‌یشتن به ئامانجی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی له ولاَت كۆكرده‌وه، تێپه‌رِده‌بێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا هه‌ندێك له سه‌ران و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ئینتیمایان بۆ رژێمی به‌عسی رووخا‌و هه‌یه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به جیدی كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ تێكدانی بارودۆخی ئه‌منی ولاَت به‌تایبه‌ت ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و دژایه‌تیكردنی ئاشكرایان بۆ ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به پرسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ته‌یفور نیگه‌رانی و دڵته‌نگی خۆی بۆ رووداوه‌كه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ری گوندی به‌شیری سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند كه به‌هۆیه‌وه كوژران و بریندار بوونی چه‌ند كه‌سێكی لێكه‌وته‌وه به‌هۆی ئه‌و رووداو و رووبه‌رِووبوونه‌وه چه‌كداریانه‌ی له نێوان عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ئه‌و گونده روویاندا، ته‌یفور به توندی هه‌موو كارێكی توندوتێژی له‌وشێوه‌یه‌ی ئیدانه كردوو دووپاتی كرده‌وه رووداوی له‌وشێوه‌یه كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی به‌تایبه‌ت له سه‌ر به‌زین و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زاری یه‌كتری قه‌بوڵ ناكرێت، روونیشی كردۆته‌وه كه هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن رژێمی پێشوو زه‌وی و زاری دانیشتووانی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گونده‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به سه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كان دابه‌شكردووه، كه ئامانجیشی تێیدا جێبه‌جێكردن و پێرِه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریبكردن و تێكدانی دیمۆگۆافیای ناوچه‌كه بوو، بۆیه له كاتی ئێستادا پێویسته ئه‌و زه‌ویانه بگه‌رِێندرێنه‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ته‌یفور هۆشداریدا له سه‌دامییه‌كان و شۆڤینیه‌كان كه به‌رده‌وام له ژێره‌وه خه‌ریكی توندركردن و پێرِه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریب كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ست به سه‌ر موڵك و ماڵی هاولاَتیان داده‌گرن، ئامانجی سه‌ره‌كیشیان وروژاندن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك.
