به‌ر له‌خۆپێشاندانه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه نه‌وشێروان و جه‌یشی قودس كۆبوونه‌ته‌وه
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا له ده‌وروبه‌ری \"سه‌یرانبه‌ند\""ی سه‌ر به‌شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی جه‌یشی قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیان ئه‌نجامداوه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه زیاتر له‌سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌یه و پێشتریش له‌ناوخۆیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
جێی ئاماژه‌یه \""جه‌یشی قودس\"" یه‌كه‌یه‌كی نهێنی سه‌ر به‌سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پاسداران چالاكیی ئه‌نجامده‌دات، پێشووتریش له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق \""جه‌یشی قودس\"" به‌ده‌ستێكی تێكده‌رانه‌ی ناوخۆی عێراق ناسێندراوه و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر كۆكراوه‌ته‌وه كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌هه‌ندێك له‌گروپه تیرۆریستییه‌كانی ناوخۆی عێراقداوه.
-PNA"
