تاڵانكردنی باره‌گای دهۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌درۆخرایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك \"لیوا عه‌بدوڵا سێلكی\"" له‌م لێدوانه‌یدا روونیكرده‌وه كه دوای بڵابوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رووداوه‌كانی شاری سلێمانی ، هێزێكی تایبه‌تی پۆلیسیان ره‌وانه‌كردووه بۆ پارێزگاریكردن له باره‌گای سه‌ره‌كی گۆڕان له‌شاره‌كه.
وتیشی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌تاڵانكردن یاخود سووتانی ئه‌و باره‌گایه ده‌كه‌ن، هیچ راستییه‌كیان بۆ نییه‌و هیچ كه‌سێكیش نه‌چۆته سه‌ر باره‌گاكه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی دهۆك پارێزگاری لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه رێگه له‌به‌رده‌م هه‌موو ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن واڵایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌و باره‌گایه بكه‌ن و راستییه‌كان بگوازێته‌وه، چونكه نه‌سوتێنداروه و نه به‌ڵاتانیش بردراوه.
جێی ئاماژه‌یه كه‌ناڵی ئاسمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكردبۆوه كه باره‌گای سه‌ره‌كیان له‌شاری دهۆك به‌تاڵان بردراوه.
-PNA"
