پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك حزب و رێكخراوی ناسراوه‌وه خۆپیشاندانێك له‌ناو شاری سلێمانی رێكخرا كه وه‌ك له داوای رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه هاتبوو گوایه بۆ ئامانجی هه‌ندێك خواست و پشتیوانی له گۆڕانكارییه‌كانی تونس و میسر بووه كه‌چی ئاڕاسته‌ی خۆپیشانده‌ران به رێنوێنی هه‌ندێك ئاژاوه گێڕ له دژی باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕدرا و له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه چه‌كدار هه‌بوون و دوای به‌ردبارانكردنی باره‌گاكه و په‌لاماری باره‌گای لقی چواریان داوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رپرس رۆڵی خۆیان وه‌ك پێویست نه‌گێڕاوه، ئه‌و هێزه پاساوانه ئاسایشه بچوكه‌ی كه بۆ پارێزگاری لق دانراوه ناچار بوون به‌رگری له باره‌گاكه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك په‌لامارده‌ر به‌ركه‌وتن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئێمه چه‌ند رۆژه ئاگادارین جموجۆڵی گومانلێكراوان و ئاژاوه گێڕانین كه دژی پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. له‌ناو ئاژاوه‌گێڕه‌كاندا لایه‌نگرانی حزب و رێكخراوی ناسرا و هه‌ن و ئه‌وه‌ی جێگای داخه،ـ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناو شاری سلێمانی هیچ به‌رگرییان له باره‌گای لقی4ی پارتیمان نه‌كرد و لێگه‌ڕان ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به حه‌زی ئاژاوه‌گێڕان بڕوات و كۆنتڕۆڵی رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه‌یان نه‌كرد.
هه‌روه‌ك دیاره، به‌پێی یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان نابێت خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی له‌دژی داموده‌زگا ره‌سمی و حزبییه‌كان بجولێنه‌وه و توندوتیژی به‌كار بێنن كه‌چی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی دژی باره‌گای لقی 4ی پارتیمان كراوه پێچه‌وانه‌ی یاسایی ناوبراوه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ین ئه‌من و ئاسایش بپارێزێت و به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت. هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی ناوشاری سلێمانی ده‌كه‌ین ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان بۆ پاراستنی هێمنی و سه‌لامه‌تی داموده‌زگا سیاسی و حكومییه‌كان به‌جێ بگه‌یه‌نن و نه‌یه‌ڵن ئاژاوه‌گێڕان و گومان لێكراوان دژی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان پلانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. چونكه له كۆتاییدا ته‌نیا سه‌روسامانی هاووڵاتیان و داموده‌زگاكانی زیانمه‌ن ده‌بن.
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان پاراستی ئه‌من و ئاسایش و ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه دیموكراتییه‌كانمان ئه‌ركی هه‌موو چین و توێژ و حزب و رێكخراوه جیاجیاكانه و چاوه‌ڕوانین جه‌ماوه‌ر به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵسێت و باره‌گای هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی و پێكهاته جیاجیاكان و ده‌زگا حكومییه‌كان بپارێزێت رێگا نه‌دات پشێوی بڵاو ببێته‌وه.
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و به‌زووترین كات ئه‌نجامه‌كه‌ی بخاته چاوی خه‌ڵكی كوردستان و فیتنه‌گێڕان رووداوه‌كه‌ی ناوشاری سلێمانی ئاشكرا بكات و بیخاته ده‌ست یاسا.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو توانای خۆمان بۆ كۆنتڕۆڵی وه‌زعه‌كه و پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان ته‌رخان بكه‌ین و یه‌كڕیزی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌پارێزین."
