خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مرۆ كه هێندێك لایه‌نى سیاسى رێكیان خستبوو ئاراسته‌كه‌ى برایه سه‌ر لقى چوارى (پ . د . ك) و هێرشیان كرده سه‌ر لق
چاودێرانیش ده‌لێن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى سلێمانى له‌به‌رامبه‌ر هێرشى خۆپیشانده‌ران و بردنى ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گاى لقى چارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بوون و هیچ كاردانه‌وه‌كیان نه‌بووه و ته‌نیا پاسه‌وانه‌كانى لق توانیویانه پارێزگاریی له‌باره‌گاكه‌یان بكه‌ن ، شایه‌نى باسه له‌م رووداوه ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه كه تا ئێستا نه‌زانراوه له چى ئاراسته‌یه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و برینداربوون .
هاوكات په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له سلێمانى پێى راگه‌یاندین كه ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه له‌به‌ر ده‌ركى سه‌راوه به‌ره‌و لقى چوار گۆڕا و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ به‌رده‌م لق به گووله و به‌رد هیًرشیان كرده سه‌ر لق و هه‌روا قسه‌ى نه‌شیاو دوور له ره‌وشتى مرۆڤیان ده‌گووته‌وه و هاوكات هێرشیان كرده سه‌ر تیمى كوردستان تیڤى .
هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیبله‌كانى ئامبولانس كه برینداره‌كانیان ده‌گواسته‌وه و وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌وێت حێى گوله و به‌رد به ئۆتۆمبیله‌كانى ته‌ندروستییه‌وه دیاره ، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كه نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه ، به‌ڵكو دواتر هاتوون ، هه‌ر له دیمه‌نه‌كاندا دیاره كه شوێنى گوله و به‌رد به دیوار و جامه‌كانى ته‌لارى لقى چواره‌وه دیاره .
