فیستڤاڵی رۆشنبیری و كلتووری نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ده‌ستی به كاره‌كانی كرد
هه‌ولێر _ سامان
رێكخراوی به یه‌كه‌وه بۆ پاراستنی مرۆڤء ژینگه فیستڤاڵی رۆشنبیری و كلتووری نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب ساز ده‌كات و ماوه‌ی پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.
سه‌عدیه فه‌له‌یح سه‌رۆكی رێكخراوی به یه‌كه‌وه بۆ پاراستنی مرۆڤء ژینگه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌م فیستڤاڵه‌دا له هه‌ر یه‌ك له په‌روه‌رده‌كانی پارێزگه‌ی به‌غداء هه‌ولێر 120قوتابی له ته‌مه‌نی12تا17ساڵی له هه‌ر دوو ره‌گه‌ز به‌شدارن، چه‌ندین پرۆگرام له باره‌ی كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بء كورد ئاشنای به‌شداربووان ده‌كرێتء سه‌ردانی چه‌ندین شوێنی كولتووریء گه‌شتیاری كوردستانیش ده‌كه‌ین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م فیستڤاله پێشكشكردنی جۆره‌ها بابه‌ته له سه‌ر بنیادی كه‌سایه‌تی هه‌ر مرۆڤێكء ئالوگۆری رۆشنبیریء كولتووری نێوانیان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌و چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری ئه‌نجام ده‌درێت\"".
وتیشی\"" ده‌مانه‌وێت كلتووری لێبورده‌یی و ئاشتی و رۆشنبیری هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب پتر بڵاوه‌ی پێ بكه‌ین و كار بۆ پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق بكه‌ین و له مافه‌كانی مرۆڤ و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كلتووری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه نێو تاكه‌كان په‌رت و بڵاوه پێبكه‌ین\""."
