سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە دەكات
دوێنێ یەك شەممە 13/2/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیكرد لە د. ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی ئەلعیراقیە و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە سەركردەكانی ئەو لیستە.

لە دیدارێكدا ، بارودۆخی وڵات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرانە بەر باس .لە ئاستی عیراقدا پەلەكردن لە تەواوكردنی پێكهاتەی وەزاری و هەورا تاوتوێكردنی فایلی ئەنجومەنی سیاسەتە ستراتیژییەكان و رۆڵی ئەو ئەنجومەنی لە پشتگیریكردن و پێشخستنی ئەدای حكومەت و پێویستی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكانی نێوان لایەن و كوتلە سیاسییەكان تەئكیدیان لێ‌ كرایەوە .

د.عەلاوی ستایشی رۆڵی سەرۆك بارزانی كرد و هیوای خواست بەردەوام بێت لە هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی دیدەكان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەكەی بەرێزیان كە پێكهێنانی حكومەتی بە دوادا هاتوو و پرۆسەی سیاسی لە عیراقدا بەرەو پێش برد.
Top