گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی كاراكردنی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر _ سامان
له ژێر ناونیشانی(كاراكردنی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان)، رێكخرای IREX و رِێكخراوی پاو و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و جیهانیه‌كان و نوێنه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان گفتوگۆیه‌كی كرایه‌وه‌یان له باره‌ی كاراكردنی دسته‌ی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ساز كرد.
سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\" له بنه‌ماكانی پاریس بۆدروستكردنی ده‌سته‌ی نیشتمانی مافی مرۆڤ و پێوانه‌كردنی له‌گه‌ڵ یاسای ژماره (4 )ی ساڵی 2010 ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
پاشان تاڤگه عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی پێشووی هه‌رێم له باره‌ی ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له باشتركردنی ره‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ و وانه به‌كه‌ڵكه‌كانی كه ده‌كرێت بگوازرێته‌وه بۆ ده‌سته\"".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی\"" له‌سه‌ر بانگهێشتی رێكخرای فاو IREX بۆگفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بانگهێشت كراوین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌بایه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌بو چۆنیه‌تی جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه له مه‌بادئی پاریس و له‌پرۆتۆكۆڵ و جارِنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ هاتوه ئه‌و یاسایه تاچه‌ند پشتی به‌ستوه به‌و پره‌نسیپ و برِگانه‌ی كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه كۆكن.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پێموایه له‌سه‌ری یاسای ده‌سه‌تی مافی مرۆڤ كه له‌رابردودا له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌تێكرِای ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان و دوای گفتوگۆیه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن ده‌ركرا یاسایه‌كی گونجاو و تێر و ته‌سه‌ل و كۆمه‌ڵێك مه‌هامی گرنگی ده‌ستنیشان كردووه بۆزامن كردنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی ره‌وش و وشیاری مافی مرۆڤ و به‌پشت به‌ستن به‌پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت جارِنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌رد و پرۆتۆكۆڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه."
