یادی 32ه‌مین ساڵه‌ی شۆرِشی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر كرایه‌وه
هه‌ولێر _ سامان
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌رِێو مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان سیداد بارزانی و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی كوردستان، له هۆڵی پیشه‌وا له شاری هه‌ولێر كونسڵگه‌ریی گشتى ئێران له هه‌ولێر مه‌راسیمى 32ساڵه‌ى شۆرشى ئیسلامى ئێرانى به‌رِێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تا دا كونسولى ئێران له هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا تیشكى خست سه‌ر هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى كۆمارى ئیسلامى ئێران دژى رژێمى شاهه‌نشا و گرنگى ئه‌و شۆرِشه.
پاشان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رِایگه‌یاند\" له‌و رۆژگارانه‌دا گه‌لانى ئێران ئازایانه رووبه‌روى رژێمى سسته‌مكار و جینایه‌ت كارى شاهنشا بوونه‌وه، به بوێرانه ئه‌م رژێمه‌یان له‌ناو برد و رێگایان بۆ میلله‌تانى تر‌ى ده‌وروبه‌ر خۆش كرد ،له‌و شۆرشه مه‌زنه ، په‌ندى گه‌وره‌و مه‌زن وه‌رده‌گیرێت ، یه‌كه‌میان هه‌رگیزاو هه‌رگیز زۆڵم و ،ناعه‌داله‌تى برِناكات ، وه‌رێزلێنان و رێزگرتن ، له ئێراده‌ى ئازادى خه‌ڵك پێوه‌رى سه‌ره‌كى نه‌خشه كێشانى مێژووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" شۆرِشی ئێران بووه هۆى وه‌رچارخانێكى گه‌وره، له ره‌وشى سیاسى سه‌رتاسه‌رى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست ، بۆئێمه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ، باشمان له یاده ، سه‌رده‌مانێك رژێمى سسته‌مكارى شاهنشا و رژێمى چه‌وسانه‌وه‌ى جینۆسایدى سه‌دام حوسێن ، هاوكارو هاوپه‌یمان بوون ، بۆ سه‌ركوتكردنى میلله‌تى كورد و میلله‌تانى عێراق\"".
وتیشی\"" په‌یامى ئێمه وه‌ك هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێران، په‌یوه‌ندى فره‌وانتر و دۆستایه‌تى زیاتره له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا، ئێمه پێمانوایه ده‌بێ عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانى به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ دابینكردنى ئه‌منیه‌تى سه‌رتاسه‌رى ناوچه‌كه ، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش و سه‌رورى ئه‌م ولاَتانه\""."
