وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین گه‌یشته كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین گه‌یشته كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ شه‌ممه له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له فرِۆكه‌خانه له لایه‌ن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا\"".
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مرِۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌سیتن له گه‌ل مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پاشان له گه‌ل سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆببێته‌وه\"".
سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیاری دیكه‌ی له باره‌ی وورده‌كاریی سه‌ردانه‌كه ئاشكرا نه‌كرد."
