به‌رهه‌م ساڵح: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا نه‌وتی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له ئێسته‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاماده‌كاریی له گه‌ل كۆمپانیا بیانییه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه دا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئهمرٍۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند\" له ئێستادا به شێوه‌یه‌كی تهجرووبهیی كار ده‌كه‌ین له گه‌ل ژماره‌یه‌ك كۆمپانیایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له گه‌ل چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گفتوگۆكراوهو له داهاتووێكی نزیكدا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین\"".
له باره‌ی پرۆژه یاسای بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه وتی\"" تا ئێستا پرۆژه‌كه یاساكه په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه 25هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی له نێو پرۆژه یاساكه هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك به‌رنامه له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و راهێنانیان به مه‌به‌ستی خستنه‌روویان بۆ نێو بازارِی كاردا\""."
