یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌ی وێست منستری به‌ریتانی ئیمزا ده‌كرێت
هه‌ولێر _ سامان
برِیاره ئه‌مرِۆ شه‌ممه یاداشتێكی لێكگه‌یشتن له نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراوه‌یی وێست منستری به‌ریتانی ئیمزا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی دیموكراتسیه‌ت.
به‌یان سامی عه‌بدولرِه‌حمان نوێنه‌رى حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند\" شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی (دینا مه‌لهه‌م) به‌رێوه‌به‌رى پرۆگرامی دامه‌زراوه‌ی وێست منستر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، برِیاره‌ت ئه‌مرِۆ شه‌ممه یاداشتی لێكگه‌یشتنه‌كه له نێوان د.كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و دینا مه‌لهه‌م به‌رِێوه‌به‌رى پرۆگرامی وێست منستر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست ئیمزا بكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئامانجی ئه‌و رێكخراوه په‌ره‌پێدانی دیموكراسییه له وڵاتانی جیهان و خستنه‌به‌رچاوی ئه‌زموونی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانه له بوارى دیموكراسی بۆ به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاتانه‌ى كه پێویستیان به په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی زیاترى دیموكراسی هه‌یه\"".
وتیشی\""نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا و په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵساین به داوه‌تكردنی ئه‌م دامه‌زراوه پرِ ئه‌زموونه بۆ ئاشناكردنی ئه‌زموونی خۆیان به په‌رله‌مانتارانی كوردستان\""."
