دانانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له ئارادایه
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوا له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كانی شاره‌كه ده‌كات رێككه‌ون له سه‌ر دانانی یاسایه‌كی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پارێزگای كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له خولی پێشوو ئه‌نجام نه‌دراو بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رزگار عه‌لی له میانی دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو ئه‌نجوومه‌ن داوا له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌كه‌ن بگه‌نه رێككه‌وتن له سه‌ر دانانی یاسایه‌كی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له پێویستیشی زانی كوتله سیاسییه‌كانی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره هه‌وڵه‌كانیان چرِ بكه‌نه‌وه له پێناو ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له ماوه‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره به‌رِێوه بچێت و جارێكی دیكه ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ كه‌ركوك بێته‌وه هه‌ڵبژاردن.
له 31 ی، كانوونی دووه‌می 2009 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك به‌رِێوه‌چوو، هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ برِوبیانووی سیاسی و دابه‌ش بوونی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی ده‌گه‌رِێته‌وه كه زۆرێك له عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی ئه‌و شاره‌و به پشتگیری حكومه‌تی عێراق دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه بوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به پێویستی زانی په‌له بكرێت له مۆركردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی وه‌به‌رهێنانی هێنانی كاره‌با بۆ دروست كردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی له تا مانگی هاوینی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت و كێشه‌ی كاره‌با له‌و شاره كه‌مبكاته‌وه.
له‌لای خۆشییه‌وه ئه‌ندامی لێژنه‌ی پرۆژه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك محه‌مه‌د خه‌لیل داوای دابینكردنی برِی 200 ملیار دیناری عێراقی كرد بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و وێستگه كاره‌باییه كه په‌یوه‌ندی به تۆرِی نیشتمانییه‌وه نه‌بێت و به‌ته‌نیا برِی 400 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م بێنێت.
روونیشی كرده‌وه ئه‌وان له ماوه‌ی داهاتوو به جیدی له‌و هه‌وڵه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و په‌یوه‌ندی به كۆمپانیا جیهانییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ مۆركردنی گرێبه‌ستێكی له‌م شێوه‌یه.
جێی باسه برِی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت به پۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك له ساڵی 2010 ، نزیكه‌ی 115 ملیار دینار بوو، به‌لاَم به‌رپرسانی ئه‌و شاره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و برِه ده‌رماڵه‌یه پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك پرِناكاته‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن له بودجه‌ی ئه‌مساڵه برِی ده‌رماڵه‌ی شاره‌كه‌یان زیاتر بكرێت.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
