ئەد مێلكەرت بۆ گوڵان : كاتی ئەوە هاتووە كێشەی كەركوك و تەواوی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان چارەسەربكرێن

ئەد مێلكەرت بۆ گوڵان : كاتی ئەوە هاتووە كێشەی كەركوك و تەواوی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان چارەسەربكرێن
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان: باشترە كارەكانمان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوە ببەین نەوەك لە عەممان

ئەد مێلكەرت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا دەربارەب كەركوك و تەواوی ناوچە جێ ناكۆكی لەسەرەكان رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكە و پێكهێنانی حكومەتی نیشتمانی عێراق كاتی ئەوە هاتووە كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، لە نێویشیاندا كەركوك چارەسەربكرێن، لەبەر ئەوەی هێشتنەوەی ئەو كێشەیە وەك سەرچاوەی نادڵنیایی لە ئایندەدا لە بەرژەوەندی هیچ لایەكدانییە.
مێلكەرت گوتیشی: ئەوە هاتووە بە گیانی گەیشتن بە چارەسەری مامناوەندەوە مامەڵە بكرێت، لەبەرە ئەوەی تەفسیری جیاواز هەیە بۆ مێژووی شارەكە، هەروەها دانیشتووانی شارەكەش پێكهاتەی جیاواز لە خۆدەگرێت كە خواستی ئەوەیان هەیە ئاشتیانە پێكەوەبژین، دەكرێت ئەمە ڕووبدات ئەگەر گیانی گەیشتن بە چارەسەری مامناوەند هەبێت بۆ تیڕوانین لە ئایندەی سیاسی و ئیداری شارەكە، دەكرێت لە ئێستادا ئەم دوو پرۆسەیە بە جیددی وەربگیرێن و پەرە بە گیانی گەیشتن بە چارەسەری مامناوەند بدرێت، ئەمە دوو ئەركی سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكانن.

-ئاد مێلكەرت ئەم راگەیاندنەی لە دیمانەیەكی تایبەتی گوڵاندا باسكردووە كە لەژمارەی 815 گۆڤاری گوڵان تەواوی دیمانەكە بڵاو كراوەتەوە.

ئەد میلكەرت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانە لە عێراق، یەكێكە لەسیاسەتمەدارەكانی هۆڵەندی و هەتا ساڵی 2002 سەرۆكی حزبی كاری هۆڵەندی بووە و لە ساڵانی 1994 - 1998 وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بووە لە حكومەتی هۆڵەندادا.
Top