بێ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر‌و برِیارده‌ری، لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێن
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند پێره‌وی نێوخۆیی په‌رله‌مان هه‌مواركراوه به‌وه‌ی ژماره‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له 24لیژنه بۆ 26لیژنه زیاد كراوه.
عارف ته‌یفوور جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" لیژنه‌ی هه‌مواركردنی پێره‌وی نێوخۆیی په‌رله‌مان پێره‌وه‌كه‌یان هه‌موار كردووه له سه‌ر زیادكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان له 24بۆ 26لیژنه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هاوكات هه‌مواركردنه‌كه ئه‌وه‌شی گردۆته‌وه كه نابێت هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 7ئه‌ندام كه‌متری هه‌بێت، به‌رزترین ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ش كه پێشتر 15ئه‌ندام بوو بۆ 17ئه‌ندام زیاد كرا\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له ئێستا لایه‌نه‌كان له وتوێژكردندان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆك و جێگر‌و برِیارده‌ری لیژنه‌كان، بۆیه له دانیشتنی ئه‌مرِۆی په‌رله‌ماندا لیژنه‌كان بێ ده‌ست نیشان كردنی سه‌رۆك و جێگر‌و برِیارده‌ری دێنه هه‌ڵبژاردن، هه‌ر كاتێكیش لایه‌نه‌كان له سه‌ر سه‌رۆك و جێگر‌و برِیارده‌ری لیژنه‌كان رێكه‌وتن و توانرا ده‌ست نیشان بكرێن ده‌ستبه‌كار ده‌بن\""."
