دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق برِیاریدا به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر رووداوی گوندی سۆریای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق برِیاریدا به كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كوشتنی به كۆمه‌ڵی گوندی سۆریای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ.
فوئاد عوسمان بهرِێوهبهری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانء ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانء ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابردوو داوایه‌كی یاسایی پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوان له عێراق كردووه به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی دۆسیه بۆ كوشتنی به كۆمه‌ڵی گوندی سۆریای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ، له ئێستادا دادگای باڵای تاوان له عێراق برِیاری كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه ده‌ركرد\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئێمه ئه‌نجامی دادپزیشكیء هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆرِی به كۆمه‌ڵی گوندی سۆریای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو ئه‌نجام دراوه پێشكه‌ش به دادگای باڵای تاوان له عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی دواتر ئه‌نجام بدرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق به ئه‌نجامدانی ئه‌و رووداوه تۆمه‌تبار كراوه و به پێی زانیاریه‌كان ئێستا له ژیان ماوه، به‌ڵام خۆی شوێن بزركردووه\"".
وتیشی\"" وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانء ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم برِی250ملیۆن دیناری بۆ بنیادنانی مینۆمێنتێكء دووباره به خاك سپاردنه‌وه‌ی رووفاتهكانء دروست كردنی دیواربهندێكء شوێنی یادكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كه دابین كردووه\"".
جێی باس كردنه رۆژی19ی ئابی ساڵی1969ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عێراق به شێوه‌یه‌كی ههرِهمهكی دهسترِێژی له دانیشتوانی گوندی سوریای سه‌ر به شارۆچكه‌ی زاخۆ كردووه، له ئه‌نجام دا 39كه‌س كوژران كه 29یان به ئاین مه‌سیحی بوون و 10كه‌ی دیكه‌شیان موسلمان بوون."
