سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئه‌مرِۆ مالیكی و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆده‌بنه‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند برِیاره ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی پرسه هه‌لپه‌رسێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له گه‌ل نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
توانا ئه‌حمه‌د سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌لپه‌رسێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر له ئێستادا به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدایه\"".
روونی كرده‌وه\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن\"".
وتیشی\"" به شێوه‌یه‌كی وورد گفتوگۆ له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌رسێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌نه‌ته‌وه بكه‌ن، وه‌ك كێشه‌كانی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و نه‌وت و گاز\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هه‌ر له‌و كۆبونه‌وانه تاوتوێی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسیی عێراق ده‌كرێت\"".
"
