بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك ئه‌لعێراقییه داوا ده‌كات به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌ف مۆر بكرێ
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پارێزگای كه‌ركوك داوا له سه‌رجه‌م پێكهاته سیاسییه‌كانی شاره‌كه ده‌كات به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌ف له نێوان خۆیان ئیمزا بكه‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر جۆره هه‌ڵوێست و پێاده‌كردنی راگه‌یاندنێكی ئامانجدار كه ده‌بێته مایه‌ی وروژاندنی یه‌كتری، كه دواتر به‌هۆیه‌وه كۆتایی به هه‌موو ئه‌و گرژییانه دێت كه له نێوان پێكهاته‌و ئیتنه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه، درووست بوونه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پارێزگای كه‌ركوك مازن ئه‌بو كله‌ل روونی كرده‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامی گرژییه‌كانی كه‌ركوك له‌وه‌ته‌ی رووخانی رژێمی پێشوو له ساڵی 2003، به‌هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان به یه‌كتری و نه‌بوونی رۆشنبیری دیالۆگی نێوان كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌و شاره درێژه‌یان هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو هۆشداریدا له پێرِه‌و كردنی سیاسه‌تی داخراو و ده‌مارگرژی و توندرِۆیی كه ده‌بنه هۆی زیاد كردنی ته‌نگژه‌كان كه هه‌ندێك له هێزه سیاسییه‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و مادییه به‌رته‌سكه‌كان.
ئه‌بو كله‌ل دووپاتی كرده‌وه ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له شاری كه‌ركوك به یه‌كه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك پاراستنی گیانی رۆڵه‌كانی ئه‌و شاره و به یه‌كه‌وه ژیانی نێوان پێكهاته‌كان هێڵی سووره و هه‌ر زێده‌رِۆیی كردن به سه‌ر ئه‌و هێڵه سووره رێگه‌ی لێده‌گیردرێ و رووبه‌رِووی به‌ره‌نگار بوونه‌وه ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوایشی كرد هێزه‌كانی سیاسییه‌كانی سه‌ر به ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك له ناوخۆیان به‌ڵێننامه‌ی شه‌رف مۆر بكه‌ن و به‌ڵێن بده‌ن رێگه به هیچ هه‌لێك نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كاروباری ناوخۆی كه‌ركوك و خودی پێكهاته‌كانی وه‌ربدرێتن ناوبراو به پێویستیشی ده‌زانێ هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان به‌ڵێن بده‌ن هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له به‌رامبه‌ر هه‌ر وروژانێكی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌و خۆ به دوور گرتن له هه‌ر جۆره پێاده‌كردنێكی راگه‌یاندن كه ده‌بێته مایه‌ی زیاد كردنی گژییه‌كان و جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر فراوانكردنی گیانی له یه‌كتر بووران و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر و رێزگرتن له بۆچوونی یه‌كتری.
جێی باسه هه‌ر له پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی شاری كه‌ركوك دوێنێ كۆتاییان هێنا به كۆنگره‌ی نێوان پێكهاته‌كانی شاره‌كه، له میانی به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ش سه‌رۆكی كۆنگره خه‌لیل حه‌دیدی له به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌دا داوای كرد ئه‌نجوومه‌نی دیالۆگی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه ته‌واوی كێشه‌كانی شاری كه‌ركوك به سه‌ر په‌رشتی هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رچاوه: جریده الحیاه
