سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێزان جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه و كه‌ریم شنگاڵی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ریق شێروان عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون ، ژه‌نه‌راڵ ئۆستن وێرای پیرۆزكردنی ساڵی نوێ زایینی له سه‌رۆك بارزانی ، گه‌شبینی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و هیوای خواست ئه‌و پۆستانه‌ی كه تا ئێستا وه‌زیریان بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه كۆتاییان پێ بێت و پشتگیری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عیراق دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌و پێشبردنی دۆستایه‌تی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و ئه‌مریكا و قۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان كرده‌وه كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌ر دوولا بكات و پیرۆزبایی ساڵی نوێشی له ژه‌نه‌راڵ ئۆستن كرد و هیوای خواست كه هه‌مانگی نێوانیان به‌ره‌وامی هه‌بێت.
له كۆتایشدا ژه‌نه‌راڵ ئۆستن رۆڵی سه‌رۆك بارزانی به‌رزنرخاند له هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رێزیشیانی به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دانا بۆ ده‌رچوونی عیراق له قه‌یرانه پێشووه‌كه‌ی .
