پارێزگارى هه‌ولێر پێشوازى له بالیۆزى كۆمكارى عه‌ره‌بى و شاندێكى بازرگانیى ئیرله‌ندا ده‌كات
له‌دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشى سیاسى و ئه‌منى ئێراق و هه‌وله‌كانى ئاماده‌كاریى بۆ سازدانى كۆنگره‌ى بالاَى سه‌رانى ولاتانى ئه‌ندام له كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌به‌غدا كرا و به‌تایبه‌تیش سه‌ردانى عه‌مر موساى ئه‌میندارى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ به‌غداو هه‌رێمى كوردستان و دیدار‌و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ل سه‌رۆك بارزانى بۆ ئه‌م پێناوه .
هه‌روه‌ها باس له ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشوه‌چوون و ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدانه‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت كرا‌و بالیۆزى كۆمكارى عه‌ره‌بى خۆشحالى خۆى له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پێشوه‌چوونه ده‌ربرى و به‌نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى كوردستانى دانا و هیواى خواست ئه‌زموونى هه‌رێم ببێته نموونه‌یه‌ك بۆ چاولێكردن و پراكتیك كردن بۆ هه‌موو ئێراق .
هه‌ر له‌دیوانى پارێزگادا پێشوازیكرد له‌شاندێكى بزنسمان و خودان كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئیرله‌نداى باكوور .
له‌دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشى ئه‌مرۆى ئێراق و ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و پێشوه‌چوونه‌ى بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان له‌هه‌ولێرى پایته‌خت كرا ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى كه ده‌كرێت له‌رووى وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌شدارى تێدا بكه‌ن ، له‌وانه‌ش بواره‌كانى بیناسازى و پرۆژه‌كانى ئاو‌و ئاوه‌رۆ خوێندنى بالاَو هه‌ماهه‌نگى زانستى له‌گه‌ل زانكۆكانى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێریش هه‌موو ئاسانكارییه‌كى پارێزگاى بۆ ئه‌م پێناوه خسته روو .
