ئۆجه‌لان: رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه‌

ئۆجه‌لان: رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه‌
گولاَن/س.م

سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِه‌خنه‌ى له‌ پرِۆژه‌ى رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى كورد گرت و به‌ رِه‌شنوسێكى كه‌موكورت و ناته‌واو ناوزه‌ندى كرد.

\"عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان\"" سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یدا رِایگه‌یاند:
رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى كه‌ نوراسره‌وه‌ته‌وه‌ كه‌موكورتى زۆرى تێدایه‌ له‌به‌هاى ئۆتۆنۆمى كه‌مكردوه‌ته‌وه‌، و ده‌سه‌لاَته‌كانى زۆر كه‌مكردوه‌ته‌وه‌.
گوتیشی: پێویسته‌ رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى بۆ كورد كه‌له‌لایه‌ن كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراسی ئاماده‌كراوه‌ ده‌ستكارى بكرێت و ده‌سه‌لاَته‌كانى ناو ئۆتۆنۆمى فراوان بكرێت و ده‌سه‌لاَتى زیاتری پێبدرێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌هاكانى ئۆتۆنۆمى یه‌كبگرێته‌وه‌.
ئۆجه‌لان رِه‌خنه‌ى له‌ پارتى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراسی گرت به‌هۆى رِه‌شنوسی ئۆتۆنۆمى و داواى لێكردن جارێكى تر ئه‌و رِه‌شنوسه‌ هه‌موار بكرێت.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ (موراد قه‌ره‌یلان) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆماجڤاكینى كوردستان ناسراو به‌ (كه‌جه‌كه‌) له‌میانه‌ى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى \""نیویۆرك تایمز\""ـى ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ عه‌بدولاَ ئۆجه‌لانى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى تێیدایه‌تى و بێ ئاگایی له‌ بارودۆخى ده‌ره‌وه‌ى زیندان ناتوانێت فه‌رمان ده‌ربكات چونكه‌ شاره‌زایی نییه‌ له‌سه‌ر بارودۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

قه‌ره‌یلان گوتیشی: ماوه‌ى 11 ساڵه‌ عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان له‌زینداندایه‌ بۆیه‌ له‌ بارودۆخێكى وادانییه‌ تا بتوانێت ئاگادارى كاره‌كانى ئێمه‌ بێت فه‌رمانمان بۆ ده‌ربكات.

له‌كۆتاییدا موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆماجڤاكینى كوردستان پێدانى ئۆتۆنۆمى به‌ باشترین چاره‌سه‌ر دانا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ ئێستادا و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ له‌ ئێستادا سه‌ربه‌خۆبون كارێكى زه‌حمه‌ته‌ باشترین چاره‌سه‌ر ئۆتۆنۆمیه‌ بۆ كورد.

سه‌رچاوه‌/ئاكانیوز"
Top