لەراپرسیەكدا زۆرینه‌ی گه‌لانی عه‌ره‌ب پشتگیری له مافی چاره‌نووسی كورد ده‌كه‌ن
له راپرسییه‌كدا كه ماڵپه‌ری \"العربیه .نت\""، ئه‌نجامیدا رێژه‌ی 59% ی به‌شداربووان پشتگیری له مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و ئه‌م مافه‌ش به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن.
ماڵپه‌ری \""العربیه .نت\"" له دوا راپرسی خۆیدا، رای به‌شدار بووانی وه‌رگرت له سه‌ر مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد، له راپرسییه‌كه‌دا نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كرد، ئه‌نجامه‌كه‌یشی به‌م شێوه‌یه بوو.
59% ی به‌شداربووان له‌گه‌لڕ ئه‌و بۆچوونه بوون كه كورد برِیار له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات هه‌روه‌كو بۆچوونیان وا بوو له رێگه‌ی ئه‌و برِیاره‌وه كۆتایی دێت به كێشه‌ی گه‌لی كورد له عێراق، له به‌رامبه‌ردا 31% ی، دیكه‌ی به‌شدار بووان برِوایان وایه مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لی كورد سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی عێراق به سه‌ر زیاتر له دوو پارچه، چونكه به برِوای ئه‌و رێژه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد مافی چاره‌نووس به ده‌ست دێنێ، نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌مان داواكاری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌بێته پارچه پارچه بوونی عێراق و له باریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی.
له لایه‌كی دیكه‌وه رێژه‌ی 10% ی، به‌شدار بووان بۆچوونیان وایه جیابوونه‌وه‌ی كورد له حكومه‌تی عێراق ته‌نگژه‌یه‌كی ئیقلیمی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و سنووری عێراق تێده‌په‌رِێنێ و ولاَتانی دیكه‌ی دراوسێ له‌وانه‌ش توركیا‌و سوریا‌و ئێران ده‌گرێته‌وه.
جێی باسه له یه‌م رۆژی به‌رِێوه‌چوونی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رواری 11/12/2010 كه له شاری هه‌ولێر كاره‌كانی به‌رِێوه‌چوو، سه‌رۆك مسعود بارزانی رایگه‌یاند \""په‌نا به‌خوا مافی چاره‌نووس ده‌بێته هه‌وێنی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان\""، ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی جارێكی دیكه بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆر‌و ناحاڵی بوونێكی دیكه‌ی له نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و ولاَتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه خوڵقاندوو لێدوانه‌كه‌یان به هه‌رِه‌شه‌یكی نوێ بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق وه‌سف كرد."
