حكومه‌تی فلله‌ندا 120كورسی خوێندنی باڵا بۆ قوتابیانی كورد ته‌رخان ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
میدیا زاهیر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگه‌ی رۆسه‌بۆری وڵاتی فلله‌ندا ئه‌مرِۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" حكومه‌تی فنله‌دا 120كورسی خویندنی باڵا بۆ قوتابیانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دابین ده‌كات.
میدیا زاهیر له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\"" حكومه‌تی فلله‌ندا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێدانی 120كورسی خوێندنی باڵا به قوتابیانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان راگه‌یاندووه\"".
روونی كرده‌وه\"" له ئێستادا ئێمه سه‌رقاڵی تۆماركردنی ناوی قوتابیه‌كانین و هه‌ر كاتێك رێوشوێنه یاساییه‌كان ته‌واوبوون قوتابیان ده‌توانن له‌و وڵاته بخوێنن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" مه‌رجیش بۆ وه‌رگرتنی بۆ وه‌رگرتنیان ده‌بێت ئه‌و قوتابیه‌ی داواكاریی پێشكش ده‌كات زمانی ئینگلیزی بزانێت، هاوكات خوێندن بۆ قوتابیانی كورد به خۆرایی ده‌بێت به‌ڵام ئه‌ركی مانه‌وه‌ء خه‌رجییه‌كانی قوتابی له سه‌ر ئه‌ركی خۆی ده‌بێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له‌و 120كورسییه 60بۆ خوێندنی ماسته‌رء60كه‌ی دیكه‌ش بۆ خوێندنی دكتۆرایه\""."
