حاكمی (راس الخیمه‌) پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

حاكمی (راس الخیمه‌) پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
شێخ سعود بن سه‌قه‌ر ئه‌لقاسمی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵا و حاكمی (راس الخیمه‌) له‌ ئیمارات به‌ ئاماده‌بوونی شێخ حه‌مه‌د بن سعود بن سه‌قه‌ر ئه‌لقاسمی وه‌لیعه‌هدی (راس الخیمه‌) له‌ كۆشكی (الظیت) پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیدارێكدا، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی گه‌یانده‌ شێخ سعود ئه‌لقاسمی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ حاكمی ئیماراتی (راس الخیمه‌). هه‌روه‌ها به‌ده‌ستنیشانكردنی شێخ محه‌مه‌د بن سعود ئه‌لقاسمی وه‌ك وه‌لیعه‌هدی حاكمی ئه‌و ئیماره‌ته‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیماراتی عه‌ره‌بی و شێخ سعود خواست.

دواتر باس له‌ چۆنیه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و شێخ سعود هیوای خواست حكومه‌تی تازه‌ی عێراق له‌ ئاست به‌رپرسیاریه‌تی و داخوازییه‌كانی گه‌لانی عێراقدا بێت، له‌م دیداره‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ شێخ دكتۆر سوڵتان بن كاید ئه‌لقاسمی سه‌رۆكی زانكۆی ئیتحاد و شێخ ئه‌حمه‌د بن سعود بن سه‌قه‌ر ئه‌لقاسمی و شێخ خالد بن سعود بن سه‌قه‌ر ئه‌لقاسمی وشێخ سه‌قه‌ر سعود بن ئه‌لقاسمی ئاماده‌یبوون.
Top