ئه‌ردۆگان پێشنیارى كردوه توركیا بكرێته چه‌ند هه‌رێمێك
سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى ئاشكرایی كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى توركیا كاتى خۆی پێشنیارى كردبو كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد توركیا دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكدا به پێدانى هه‌رێمێك كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
(سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش) سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى رِایگه‌یاند:
له‌ساڵى 1993 (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) پێشنیارى كردبو كه سیسته‌مى هه‌رێم له توركیا په‌یرِه‌و بكرێت و توركیا بكرێت به‌چه‌ند هه‌رێمێك هه‌تا كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنرێت، و ئه‌و هه‌له‌شی بۆ رِه‌خسا تا بتوانێت ئه‌و پێشنیاره‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات و هه‌رێمێك بۆ كورد دروست بكات و چاره‌سه‌رێكى بنه‌رِه‌تى بۆ كێشه‌ى كورد بدۆزێته‌وه به‌لاَم دواى ئه‌وه‌ى بوه سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا و ده‌سه‌لاَتى گرته ده‌ست پێشنیاره‌كه‌ى جێبه‌جێ نه‌كرد.
گوتیشی: ئه‌ردۆگان پێشتر رِایگه‌یاندبو كه ئاماده‌یه گوێ له هه‌مو پێشنیارێك و بیرورِایه‌كمان بگرێت به‌لاَم كه پێشنیاریه‌كانمان پێشكه‌ش كرد بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد به پلان ناوى برد.
سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى نیگه‌رانى خۆى پیشاندا له‌مه‌رِ پاشگه‌زبونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا له پێشنیاره‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد له توركیا.
شایانى باسه حكومه‌تى توركیا كه پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌سه‌رۆكایه‌تى (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات پرِۆژه‌یه‌كى خستوه‌ته بواى جێبه‌جێ كردنه‌وه به‌ناوى (پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى دیمو‌كراتى) بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا و كۆتایی هاتن به كێشه‌ى كورد، و له‌به‌رامبه‌ردا پارته كوردیه‌كانى توركیا رِه‌خنه له حكومه‌تى توركیا ده‌گرن به‌وه‌ى كه هه‌وڵى رِوژد نادات بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و كێشه‌یه و پرۆژه‌كه وه‌كو پێویست كاری له‌سه‌ر ناكرێت.
سه‌رچاوه: pukmedia
