نه‌رمین عوسمان: هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به ئاسایی دهرِوات
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات قۆناخه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دهرِوات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشووی ژینگه‌ی عێراقی و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور، نه‌رمین عوسمان دووپاتی كرده‌وه هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی دهرِوات و توانراوه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه بدرێته هاورده‌و ئاوارهكراوهكان، روونیشی كرده‌وه له ماوه‌ی كه‌می رابردوو ئیمزا له سه‌ر 3500 چه‌كی دیكه‌ی قه‌ره‌بوو كراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به سه‌ر هاولاَتیان دابه‌ش ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دووپاتیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه حكومه‌تی عێراق برِی 172 ملیلر دیناری بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ته‌رخانكردووه، روونیشی كرده‌وه ئه‌وان حكومه‌تی فیدرِاڵیان ئاگادار كردۆته‌وه كه پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ر ماده‌ی 140 ده‌كه‌ون تا ساڵی 2013 درێژه‌ی ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا نه‌رمین عوسمان به‌و پێه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئافره‌تانی عێراقییه له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی، سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی رێژه‌ی ئافره‌تان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا گوتی: به به‌راورد له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی پێشوو رێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌تان كه‌می كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌و كابینه نوێیه‌دا به ته‌واوه‌تی ئافره‌تان په‌راوێز خراون و وه‌كو هاولاَتی پله دوو مامهڵهیلان له‌گه‌ڵ كراوه له به‌شداری پێكدرنیان له حكومه‌ت و پۆسته‌كاندا.
له كۆتاییدا داوای له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و پارته سیاسییه‌كان كرد كار بكه‌ن له پێناو رێگه گرتن له په‌راوێز خستنی ئافره‌تان له پیاده‌كردنی مافه‌كانیان له حكومه‌ت و پۆسته‌كانی بهرِێوهبردنی ده‌وڵه‌ت.
سه‌رچاوه: pukmedia
