رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رِه‌نسی: كورد لێزانن له‌ هونه‌ری سیاسه‌ت كردن نمونه‌ش به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك دێنێته‌وه‌

رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رِه‌نسی: كورد لێزانن له‌ هونه‌ری سیاسه‌ت كردن نمونه‌ش به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك دێنێته‌وه‌
گولاَن- ع. ا

رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رِه‌نسی ئاماژه‌ به‌ لێزانی كورد ده‌كات له‌ بواری هونه‌ری سیاسه‌ت كردن، نمونه‌ی ئه‌م لێزانییه‌ش به‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كۆتایی هاتنی ته‌نگژه‌كان دێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی كۆرییه‌ ئه‌نته‌رناسیۆنالی فه‌رِه‌نسی نووسیویه‌تی: ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌ كۆنگره‌ی 13 پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ رۆژی 11 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو، به‌یه‌كێك له‌ گرنگییه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی داده‌نرێت له‌ ره‌واندنه‌وه‌ی لابردنی گرژی وته‌نگژه‌كانی حكومه‌تی عێراقی.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات به‌ ده‌گمه‌ن سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه‌ نوجێفی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌ك شوێندا كۆده‌بنه‌وه‌، به‌لاَم به‌هۆی لێزانی كورد له‌ هونه‌ری سیاسیه‌ت كردن هه‌موویان له‌ كۆنگره‌ی 13 پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ ده‌بن.

رۆژنامه‌ فه‌رِه‌نسییه‌كه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ حیزبه‌كه‌ی بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێ له‌ میانی هاندانی دادپه‌روه‌ری و دیموكراتی و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌شداری پێكدرنی رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئافره‌تان له‌ سه‌ رشێوه‌یه‌كی تازه‌و نوێ بوونی خۆی پیشانبدات.

رۆژی 11/11/ 2010 دوای تێپه‌رِینی 9 مانگ به‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق، به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی گرێداو تێیدا سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌ڵبژێردراو دواتریش سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تلڵه‌بانی نوری مالیكی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.

جێی باسه‌ سه‌رۆك مسعود بارزانی له‌ میانی پێشكه‌ش كردنی وته‌ی خۆی له‌ كۆنگره‌ی 13 ی پارتی، گوتی: \"په‌نا به‌خوا مافی چاره‌نووس له‌م كۆنگره‌یه‌دا ده‌بێته‌ هه‌وێنی پرۆگرامی خه‌باتی پارتی\""، ئه‌م قسه‌یه‌ی بارزانی لێكدانه‌وه‌ی جۆراو جۆری له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و عێراقی و ده‌ره‌وه‌ بۆ كرا، له‌ سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بیدا سه‌ر له‌ نوێ سه‌رۆك بارزانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرایه‌وه‌ كه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كات له‌ عێراق.

سه‌رچاوه‌: رادیۆی نه‌وا"
Top