سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆماری جۆرجیا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان كۆماری جۆرجیا و هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كرایه‌وه.
باڵیۆزی كۆماری جۆرجیا خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر پێشوه‌چوون و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ركونسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستبه‌كاربێت و ده‌رفه‌تی له باریش بۆ كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی بره‌خسێت بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كوردستان له تێكرای بواره‌كاندا.
سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه تا ئاسانكاری له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كه‌یدا بكات به مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی پته‌و له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولادا.
