ئۆباما پێشوازى له‌ پرِۆژه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ كورد

ئۆباما پێشوازى له‌ پرِۆژه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ كورد
گولاَن/س.م


سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِی به‌ پرِۆژه‌ى كرانه‌وه‌ى حكومه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر به‌ كورد و هیواى خواست كه‌ توركیا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌، و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى توركیاى به‌گرنگ ناوزه‌ندكرد بۆ كرانه‌وه‌ى به‌رِوى كوردى توركیادا.
(باراك ئۆباما) سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى توركیا بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیا به‌رامبه‌ر به‌ كورد و فه‌راهه‌مكردنى مافه‌كانى كورد له‌ توركیادا.
گوتیشى: كردنه‌وه‌ى به‌شى زمانى كوردى له‌ زانكۆكانى توركیا و رِێگه‌دان به‌ ده‌رچونى رِۆژنامه‌ و گۆڤار و كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردى له‌ توركیا جێى خۆشحاڵیه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و هیوادارین به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ و به‌ره‌وپێشچونى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى توركیای به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ هۆكارى سه‌ره‌كى لاوازكردنى پارتى كرێكارانى كرودستانى ناوبرد و رِایگه‌یاند:
پارتى كرێكارانى كوردستان پارتێكى تیرۆرستیه‌ و ئه‌مه‌ریكا له‌ لیستى تیرۆردا تۆمارى كردوه‌ بۆیه‌ هه‌ربه‌ره‌وپێشچونێكى دیموكراسی له‌ توركیا زیان به‌ پێگه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌گه‌ێنێت و لاوازى ده‌كات.
له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ رِۆژنامه‌ى (حورِیه‌ت)ـى توركیى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له‌ هه‌ردو ولاَتى عێراق و توركیا كرد كه‌ هاوكارى یه‌كتر بكه‌ن بۆ بنبرِكردنى چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان و وه‌ده‌رنانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا.


سه‌رچاوه‌/ئاكانیوز
Top