ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن راگه‌یاندنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ته‌واو نزیك بۆته‌وه.
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بلاَویانكرده‌وه خه‌ریكه كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی رابگه‌یه‌ندرێ، روونیشیان كرده‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر رووخساری ئه‌و كابینه ئاشكرا بووه دوای ئه‌وه‌ی كوتله‌كان چه‌ند دانیشتنیان گرێدا‌و چه‌ند رێككه‌وتنێكیشیان بۆ پێكهێنانی كابینه نوێیه‌كه و به‌شی هه‌ر یه‌كه‌یان له‌و كابینه مۆر كرد.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا تاكه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م راگه‌یاندنی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانه، روونیشیان كرده‌وه كارێكی زۆر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌هه‌ڵواسراوی نه‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر یه‌ك له ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و تاریق هاشمی بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كراون.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌شكرد سبه‌ی رۆژی دووشه‌ممه مالیكی داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات ره‌زامه‌ندی بنوێنێ له سه‌ر راگه‌یاندنی كابینه نوێیه‌كه‌ی، تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه هه‌ر یه‌ك له جه‌واد پۆلاَنی وه‌زیری ناوخۆ‌و عه‌بدولقادر عوبێدی وه‌زیری به‌رگری له پۆسته‌كانیان بمێننه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كوتله‌كان له سه‌ر دوو كاندیدی دیكه رێكده‌كه‌ون.
له‌لایه‌كی دیكه راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپاتی كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دوێنێی نێوان مالیكی و عه‌للاوی رووخساری نه‌خشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ئاشكرا كرد، گوتیشی هه‌ر یه‌ك له مالیكی و عه‌للاوی له سه‌ر ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی نوێوه هه‌بوو كۆكبوون.
ناوبراو جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چاوپێكه‌وتنه‌كه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی نزیكتر كرده‌وه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتووش ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌ون و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شی به نوێ بوونه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا وه‌سف كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان ره‌خنه‌ی له دیاری كردنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كرد، به‌تایبه‌ت كه مالیكی برِیاریداوه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كابینه نوێیه‌كه‌ی رابگه‌ینێ، گوتیشی دیاریكردنی واده‌كه نا حه‌كیمانه‌یه چونكه تا ئێستا كوتله‌كان له سه‌ر پێكهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان رێكنه‌كه‌وتوون بۆیه ده‌بوو مالیكی په‌له‌ی له دیاریكردنی واده‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ركردبووایه، گوتیشی دیاریكردنه‌كه جۆرێكه له فشارخستنه سه‌ر كوتله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله بكه‌ن له ره‌وانه‌كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
عوسمان روونی كرده‌وه ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بۆ دیاری كردنی ناوی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك گرێده‌دا.
سه‌رچاوه‌كان: وكاله انباء اور، دوله الواطن
