150ئه‌ندامی كۆنگره‌ی13 خۆیان بۆ پۆستی ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی حزب كاندیدكردووه
هه‌ولێر _ سامان
بارزان مه‌لا خالید وته‌بێژی 13مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بارزان به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا نزیكه‌ی 150 ئه‌ندامی كۆنگره به سه‌ركرده‌كانی پێشوشه‌وه خۆیان بۆ ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵاوتووه\"".
روونی كرده‌وه\"" له‌و ژماره‌یه‌دا نزیكه‌ی15ئه‌ندامیان ئافره‌تن، كه سسته‌می كۆتا به رێژه‌ی10%بۆ ئافره‌تان به مه‌به‌ستی گه‌یشتنیان بۆ ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی حكب پێره‌و ده‌كرێت\"".
وتیشی\"" چاوه‌رِوان ده‌كرێت كۆنگره‌ی 13مینی پارتی ئه‌مرِۆ له شه‌شه‌م رۆژی كاره‌كانیدا كۆتایی پێ بێت\""."
