نێچیرڤان بارزانى: به‌بۆچوونى ئێمه پرسى مافى چاره‌ى خۆنووسین، مافێكى سرووشتیه
نێچیرڤان بارزانی جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دیدارێكى رۆژنامه‌وانیدا دوێنێ له وه‌ڵامى پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتی كوردستان له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى سیازده‌مین كۆنگره‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به مافى چاره‌ى خۆنووسینى كورد كردبوو كه ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ى جۆراوجۆرى لێ كه‌وته‌وه كه راى ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چییه.
نێچیرڤان بارزانى گوتى: له راستیدا ئێمه پێمان سه‌یره بۆ به‌م شێوه‌یه وته‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی لێك ده‌درێته‌وه.
یه‌كه‌م پرسى مافی چاره‌ى خۆنووسین، كوردیش وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كى دیكه له جیهاندا مافی ئه‌وه‌ى هه‌یه داواى مافی چاره‌ى خۆنووسین بكات.
ئه‌م پرسه پرسى مافی چاره‌ى خۆنووسین پارتى دیمه‌كراتى كوردستان له كۆنگره‌ى پێشوویش ئه‌و دروشمه‌ى به‌رزكرده‌وه بۆیه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه شتێكى نوێ بێت و ئێسته بخرێته روو به‌ڵكو پێشتریش خراوه‌ته روو، بۆیه به بۆچوونى ئێمه پرسى كورد‌و مافی چاره‌ى خۆنووسین مافێكى سروشتییه‌و ئه‌و مافه‌ى هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌ك كورد پاش ساڵى دوو هه‌زارو سێ پاش رووخانى رژێم له‌سه‌رى رێككه‌وتین و له عیراقی نوێ‌دا بڕیارمان ئه‌وه‌یه مافی چاره‌ى خۆنووسینمان هه‌بێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى سیستمى فیدراڵى له‌ناو عیراقدا بمێنینه‌وه.
ئه‌م دروشمه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رانى كورد‌و سیاسه‌توانانى كورده‌وه به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌یش ئێسته هه‌مانه ئه‌وه‌یه به‌ڵێ مافی چاره‌ى خۆنووسین كه له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگمان بۆ داوه ئه‌وه‌یه له‌ناو عیراقی نوێ‌دا بمێنینه‌وه.
ئێستایش رۆڵى كورد ده‌بینین به‌تایبه‌تى ڕۆڵى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌م ماوه‌ى دواییه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عیراق بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته جۆراوجۆره‌كان به‌شدارى له حكوومه‌تى نوێ‌دا بكه‌ن كاتێك هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانى بانگهێشتى هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كرد.
من له‌و بڕوایه‌دام كه له چوارچێوه‌ى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌لأ فراكسیۆن جۆراوجۆره‌كان كه ئه‌نجامى دا باشترین به‌ڵگه‌یه كه كورد بڕیارى داوه ئه‌وه ببینێت كه مافی چاره‌ى خۆنووسینى له‌چوارچێوه‌ى عیراقێكى یه‌كپارچه‌ى فیدراڵ و دیموكراسیدا بێت ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌م كۆنگره‌یه‌ى ئێستاشدا ئاڵاى عیراق شان به شانى ئاڵاى كورد‌و سروودى عیراق شان به شانى سروودى كوردی ده‌بینیت.
له لایه‌كى دیكه‌وه له‌وه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم بیه‌وێت سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رابگه‌یه‌نێت ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا‌و به‌بێ هیچ دوو دڵییه‌ك ده‌یڵێت به‌ڵام چه‌مكى تێگه‌یشتنى قسه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یه كه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه مافی دیاریكردنى چاره‌نووسى خۆى هه‌یه به‌ڵام بڕیارى ئێستاى ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى عیراقێكى یه‌كپارچه‌ى دیمو‌كراتى فیدراڵیدا بمێنێته‌وه.
له وه‌ڵامى پرسیارى مه‌به‌ستتان له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه چى بوو؟ نێچیرڤان بارزانی گوتى: ئایه ده‌زانێت چۆن. رێم بده با به‌م شێوه‌یه بۆت روون بكه‌مه‌وه، كاتێك گواستنه‌وه‌ى و وه‌رگێڕانى وتاره‌كانى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی ده‌بینین كه بۆ ئینگلیزى و عه‌ره‌بى وه‌رده‌گێڕرێن بۆیه هه‌ر یه‌كه‌و به شێوه‌یه‌ك ده‌بێت هه‌روه‌ها به كوردى كه ئاسانتره‌و به‌شێوه‌ى ئاسایى خۆى ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌كه‌مین كۆنگره‌یه پاش نه‌مانى رژێم واته ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه شێوه‌ى خه‌باتى پارتیمان له‌كاتى بوونى رژێمى پێشوودا به شێوه‌یه‌كى نهێنى بوو .
ئێمه له پارتێكى شۆڕشگێڕ‌دا بووین و ململانێیه‌كى چه‌كدارانه‌ى هه‌بوو به‌ڵام ئێستا پاش ئه‌م كۆنگره‌یه به‌ره‌و پارتێكى مه‌ده‌نى ده‌گۆڕێت. بۆیه من دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه‌و جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه كه شێكردنه‌وه‌ى وتاره‌كه‌ى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه شیكردنه‌وه‌یه‌كى هه‌ڵه‌یه‌و له لایه‌ن ئه‌م كۆنگره‌وه ته‌به‌نى ده‌كرێت كه مافی چاره‌ى خۆنووسین مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ى عێراقیكى یه‌كپارچه‌ى دیموكراسى و فیدراڵیدا ده‌بێت كه له چوارچێوه‌یه‌وه هه‌موو پێكهاته جۆراوجۆره‌كانى عیراق پێكه‌وه به ئاسووده‌یى و به‌خته‌وه‌رى بژین.نێچیرڤان بارزانى له وه‌ڵامى پرسیارێكدا ئایه نیازتان هه‌یه له عیراق جیا ببنه‌وه یان له‌گه‌لأ عیراقدا بمێننه‌وه گوتى: من ده‌یڵێم و دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌وه ئێمه‌ه مافی خۆمانه مافی چاره‌ى خۆمان دیارى بكه‌ین و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یان ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕٍیارێكمان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆبوونمان و جیابوونه‌وه‌مان له عیراق هه‌بێت ئه‌وه به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نین به‌ڵام ئێمه بڕیارمان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بڕیارانه نه‌داوه‌و ئه‌م بڕیاره‌مان ته‌به‌نى نه‌كردووه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه به هه‌ڵه له وته‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانی گه‌یشتوون و به هه‌ڵه‌یش گوێزراوه‌ته‌وه.
-PNA
