رائید فه‌همی: ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بووی مادده‌ی140وه‌رده‌گرن ده‌بێت بگه‌رِێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی140رایگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بووی مادده‌ی140یان وه‌رگرتووه ده‌بێت بگه‌رِێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌هاتوون.
رائید فه‌همی هاوكات وه‌زیری زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه له حكومه‌تی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند\" پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌نه نێو چوارچیوه‌ی مادده‌ی 140 به‌رده‌وامه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بووی مادده‌ی140وه‌رده‌گرن ده‌بێت بگه‌رِێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی پێشتر لێوه‌ی هاتوون، چونكه یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی دانراوه تا ئه‌و كه‌سه‌ی داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات پسوله‌ی خۆراكی نه‌گواستبێته‌وه شوێنی پێشووی، قه‌ره‌بووی پێ‌نادرێت\"".
له باره‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریش وتی\"" ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری په‌یوه‌ندی به جێ به‌جێكردنی مادده‌ی140ـه‌وه نییه\"".
وتیشی\"" به پێی ئه‌و بوودجه‌ی بۆمان دابین كراوه، پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو به‌رده‌وامی ده‌بێت\""."
