وه‌زیرى ئه‌وقاف: به‌هاناوه‌چوونى مه‌سیحییه‌كان له‌كوردستان به‌مافى سروشتى خۆمانى ده‌زانین
كامیل حاجى عه‌لى وه‌زیرى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌روو: ئیسلام هه‌میشه دروشمى پێكه‌وه ژیان بووه‌و ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم باوه‌شمان بۆ برا مه‌سیحیه‌كان كراوه‌یه و له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ئهوقافیشهوه داوامان كردووه كه به‌هاناى ئه‌و لێقه‌ومانه‌وه بچن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه له‌ماوه‌ى رابردوو دا له شاره‌كانى موسل و به‌غدا په‌نایان هێناوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له‌شوێنه‌كانى خویان رووبه‌رووى هه‌ره‌شه‌و مه‌رگ بونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك راگه‌یاند: به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌ن، نازانن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م كاره ده‌رهه‌ق به‌مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌حكومه‌تى هه‌رێم هه‌میشه باوه‌شمان كراوه ده‌بێت بۆ به‌هاناوه‌چوونى خه‌ڵكانى لێقه‌وماو، له‌ئێستاشدا بهدهموهچوونى ئیجابیانه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستان بۆ به‌هاناوه‌چوونى مه‌سیحییه‌كان هه‌بووه.
