بۆچوونی جیاواز له سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به برِیاری چاره‌نووس
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی 13 ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی وتارێكی پێشكه‌ش كردوو له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پارتی له‌و كۆنگره‌یه‌دا پشتیوان به خوا برِیار له سه‌ر مافی چاره‌نووسی گه‌لی كورد ده‌دات.
وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كاردانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی جیاجیای له نێوه‌ندی ناوخۆیی و عێراقی لێكهوتهوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا په‌رله‌مانتار هادی ئه‌لحه‌سانی دووپاتی كرده‌وه هه‌موو گه‌لێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه برِیار له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، عێراقی ئهمرِۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدرِاڵه و هه‌رێمی كوردستانیش تێدا ههرێمێكهو سه‌ر به‌و ناوه‌نده‌یه، هه‌روه‌ها جگه له‌و هه‌رێمه عێراق خاوه‌نی چه‌نین پارێزگای دیكه‌یه، هه‌روه‌ها ئازادی و ده‌ستوور كه هه‌موو لایه‌ك ئاواتیانه بوونی هه‌یه له‌و ولاَتهو بۆ هه‌ریه‌كێكیش له پێكهاته‌كانی عێراق مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و برِیاری له سه‌ر بده‌ن.
ئه‌لحه‌سانی رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر كورد هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن چاره‌نووسیان به‌نده به عێراق پێویسته به‌شێك بن له عێراقی فیدرِاڵ و خاوه‌نی ده‌ستوور، وه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌و تێگه‌یشتنێكی دیكه‌یان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه، ئێمه دژی ئه‌و مافه ناوه‌ستینه‌وه كه گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای ده‌كات بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ده‌ستوور و یاسای ئه‌و ولاَته له به‌رچاو بگیردرێت و دیدگایه‌كی هاوبه‌ش بۆ واقیعی مانه‌وه‌ی عێراق له چوارچێوه مێژووی و ئابووری و كهلتورییهكهی ئاراسته بكرێت و ده‌ستووریش به سه‌ر هه‌موولایه‌كدا فهرمانرِهوا بێت، هه‌ر كه‌سێك و پێكهاته‌یه‌كیش ئاره‌زوو ده‌كات به‌شێك بێت له عێراقی فیدرِاڵ و به‌هێز ئه‌وا چه‌ندین بژار هه‌یه بۆ به‌شداری كردنی عێراقییه‌كان له عێراق و سه‌رچاوه‌و به‌روبوومه‌كانی هه‌روه‌ها هه‌موو عێراقییهكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه رێگه‌ی دیكه هه‌ڵبژێرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی په‌رله‌مانتار عه‌لی شبر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كورد پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عێراقه پشكی ئه‌و گه‌له له بودجه‌ی عێراق ده‌گاته 70% كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش زۆر زیاتره له پێداویستییه‌كانی و ئامانجی گشتیش لكانی هه‌رێمی كوردستانی خۆشه‌ویسته به ته‌واوی عێراق كه ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌رپرسانی عێراقی ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، ناوبراو سهرسورِمانی خۆشی له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دهربرِی گوایه له كاتێكدا بارزانی باش ده‌زانێت هه‌رێمی كوردستان سوود مه‌نده له ته‌واوی تواناكانی عێراق.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌زهار شێخلی روونی كرده‌وه ئه‌و به‌نده‌ی باس له مافی چاره‌نووسی گه‌لان ده‌كات، ئه‌و گه‌لانه ده‌گرێته‌وه كه له ژێر دهسهلاَتی داگیركارین، لێره‌دا هه‌رێمی كوردستان ئازاده‌و ناكه‌وێته ژێر دهسهلاَتی هیچ داگیركارێك، بگره كوردستان به‌شێكه له عێراق و تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ربه‌خۆیی و ده‌ستوور و ده‌سته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و داده‌وه‌ری خۆی هه‌یه، بۆیه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان نییه داوای جیا بوونه‌وه بكات له عێراق.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه یاسین جبوری رایگه‌یاند لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به برِیاردانی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی كورد‌و سازش نه‌كردن له سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و كه‌ركوك دوورن له خواسته‌كانی گه‌لی عێراقی.
جبوری دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ناسنامه‌ی كه‌ركوك هێڵی سووره و ناكرێت زێدهرِۆیی به سه‌ردا بكرێت چونكه نموونه‌یه‌كی كورتكراوه‌ی هه‌موو عێراقه و هه‌موو كوتله‌كانیش ئه‌وه خواستیانه كه نابێت ده‌ستكاری ناسنامه‌ی ئه‌و شاره بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی شهلا رایگه‌یاند له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه داوای برِیاردانی مافی چاره‌ی خۆنووسین بكات به‌تایبه‌ت كه ئه‌و داوایه ده‌بێته مایه‌ی ترازانی یه‌كریزی نیشتمانی، گوتیشی ئه‌وه‌ی كورد له ئهمرِۆی عێراقی نوێ‌دا به‌ده‌ستی هێناوه له رابردوو به‌ده‌ستی نه‌هێناوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لێك مافی برِیاردانی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه بهلاَم لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته هۆی دابه‌ش بوونی عێراق له‌و كاته‌ی كورد مانه‌وه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی عێراق هه‌ڵبژاردووه.
له‌لای خۆیانه‌وه په‌رله‌مانتارانی كورد به‌جیدی پشتگیری خۆیان بۆ لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دووپات كرده‌وه، په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئوسامه جه‌میل جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه داواكه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ برِیاردانی مافی چاره‌ی خۆنووسن بۆ گه‌لی كورد مانه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نییه له عێراق ئه‌و عێراقه‌ی ده‌مانه‌وێ یهكریزو فیدرِاڵ بێت.
جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و جۆره داوایانه‌ی سه‌رۆك بارزانی تایبه‌ته به گه‌لی كورد و جیاوازه له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، گوتیشی ئه‌وه‌ی كورد جیاده‌كاته‌وه له پێكهاته‌كانی دیكه‌ی گه‌لی عێراقی ناوچه جوگرافیاكهیهتی كه هه‌رێمی كوردستانی له خۆ گرتووه كه ئه‌م ناوچه جوگرافییه لای بۆ پێكهاته‌كانی دیكه بوونی نییه.
روونیشی كرده‌وه نابێت لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق ته‌فسیر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می فیدرِاڵی له بهرِێوهبردنی ده‌وڵه‌ت، چونكه فیدرِاڵییهت مه‌زهه‌بێكی سیاسی نییه داواكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به مانای دابه‌ش كردنی عێراق نییه به‌ڵكو ئه‌مه سیسته‌مێكی ئیدارییه له چوارچێوه‌ی عێراق یه‌كگرتوو.
مه‌حمود عوسمان په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دووپاتی كرده‌وه لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی شه‌رعییه‌و گه‌لی كورد مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه برِیار له سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات، روونیشی كرده‌وه هیچ ئامانجێكی شاراوه له پشته‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بارزانی داوای ده‌كات داوایه‌كی سروشتی و مهبدهئییهو به‌مانای جیابوونه‌وه نایه‌ت، عوسمان باسی له‌وه‌شكرد كورد داوای مافی خۆی ده‌كات له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدرِاڵ و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، بهلاَم بۆ هه‌موو جارێك كه پرسێك په‌یوه‌ندی به كورده‌وه ده‌بێت جۆرێك له ترس دروست ده‌بێت.
الانصات المركزی pukmedia
