له وتاری كۆنگره‌دا سه‌رۆك بارزانی: سازش له سه‌ر كه‌ركوك ناكه‌ین
كه‌مێك به‌ر له ئێستادا به ئاماده‌بوونی میوانێكی زۆری ناوخۆ‌و عێراقی و ده‌ره‌وه، كۆنگره‌ی 13 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
دوای پێشكه‌ش چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و پێشكه‌شكردنی هه‌ردوو سروودی نیشتمانی عێراق و سروودی ئه‌ی ره‌قیب، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مسعود بارزانی وتارێكی خوێنده‌وه، له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی به‌ته‌واوه‌تی رۆڵی پارتی له خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌رزنرخاند به‌تایبه‌ت كه پارتی وه‌كو زه‌روره‌تێكی مێژووی له واقیعی گه‌لی كورد هاته گۆرِه‌پانه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندار به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهان.
سه‌رۆك بارزانی باسی له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كرد كه به‌جیاوازی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌ست كه‌وتوون، هه‌روه‌كو باسی له به‌یه‌كه‌وه ژیانی خه‌ڵكی كوردستان كرد به ته‌واوی پێكهاته‌و ئاینزا جیاجیاكان، هه‌روه‌ها دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پارتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی و سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ناكه‌ن و هه‌موو ته‌قه‌لایه‌كی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ گێرِانه‌وه‌ی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌جینۆسابید ناساندنی تاوانی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو و سه‌ركه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری عێراق كه 80% ی خه‌لكی عێراق ده‌نگیان بۆداوه.
