به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 300 كه‌سایه‌تی عێراقی و جیهانی كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكرد

به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 300 كه‌سایه‌تی عێراقی و جیهانی كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكرد

به‌ ئاماده‌بوونی نوری مالكی و ئه‌یاد عه‌لاوی و جه‌لال تاڵه‌بانی و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ شاری هه‌ولێر سێزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستیـپێكرد.

كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌می پارتی دیموكرات له‌ژێر دروشمی \"نوێبوونه‌وه‌ و دادپه‌ره‌وه‌ری و پێكه‌وه‌ ژیان\"" ده‌بێت.

بڕیار بوو كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە 22 ی مانگی (تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر)ی ئەم ساڵ بەرێوە بچێت، بەڵام دواخرا بۆ 22 ی مانگی رابردوو (تشرینی دووەم/نۆڤێمبەر) و دواتر بڕیاردرا بۆ11ی ئەم مانگە (كانوونی یەكەم/دیسێمبەر) دوا بخرێت.

كۆنگرەی 13ی پارتی بۆ ماوەی 6 رۆژ دەخایەنێت و لە رۆژی 3 ی كۆنگرە سەرۆكی پارتی هەڵدەبژێردرێت، ژمارەی ئەندامانی كۆنگرەش دەگاتە نێزیكەی 1350 ئەندام و لەوانە نێزیكەی 150یان ئافرەتن.

پارتی دیموكراتی كوردستان لە 16ی (ئاب/ئۆگستی)ی ساڵی 1946 لەلایەن مەلا مستەفا بارزانی هاتووەتە دامەزراندن."
Top