هه‌ولێر _ له خۆپێشاندانێكدا داوا ده‌كرێت له توركیا خوێندن به زمانی كوردی بێت
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه، كه‌مپینی(ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی له كوردستان بێته دامه‌زراندن)، به ده‌یان له هاووڵاتیانی كورد له‌وڵاتی توركیا له‌خۆپێشاندانێكدا بۆ به‌رده‌م كونسوڵگه‌ریی توركیا داوایان ده‌كرد له‌قوتابخانه‌كانی توركیا خوێندن به زمانی كوردی بێت.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری خۆپێشاندانه‌كه له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" ئێمه یاداشتێك به كونسوڵگه‌ریی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ین كه داواكاریی فێرخوازانی كورده له‌وڵاتی توركیا تێیدا داوای خوێندن به زمانی دایك ده‌كه‌ن\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌م كه‌مپینه به هه‌زاران له‌خه‌ڵكی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانء خه‌ڵكانی بیانی له خۆده‌گرێتء داواش له‌حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین كه مافی ئاسایی منداڵانی كورد له‌توركیا له‌به‌رچاو بگرنء مافی خوێندن به زمانی دایك به‌ره‌وا بۆیان بزانن\"".
وتیشی\"" به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه له‌كه‌مپینه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مافی ئاساییء یاسایی به منداڵانی كورد بدرێت تا قوتابیانی كورد مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به زمانی كوردی بخوێنن\"".
"
