بروسكەی ماتەمینی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی سەعید شێخ سەڵاحەدین كەسایەتی ناوداری ئایینی كورد و نەوەی شێخ سەعیدی پیران
خانەوادەی بەرێزی خوالێخۆشبوو
شێخ سەعید شێخ سەڵاحەدین شێخ سەعیدی پیران
سڵاوی خواتان لێ بێت
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناوداری كورد و سەرۆكی تەریقەتی نەقشبەندی و نەوەی شێخ سەعیدی پیران ، خوالێخۆشبوو شێخ سەعید شێخ سەڵاحەدینم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لە یەكەیەكەی خانەوادە بەرێزەكەتان و سەرجەم موریدانی تەریقەتی پیرۆزی نەقشبەندی دەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
لە خوای گەورە داواكارم سەبوریتان پێ ببەخشێ و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئەمە دوایین كۆستی خانەوادەكەتان بێت .
انالله و انا اليه راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
6/12/2010
