سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باکوری عێراق كرد
ئه‌مه‌و له‌دیدارێکدا ، شاندی ناوبراو وێرای جه‌ختکردنه‌وه‌له‌سه‌ر هاوکاریی به‌رده‌وامی دوولایه‌نه، پێ‌زانین و ده‌ستخۆشانه‌ی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم له‌بواری پاراستنی ئاسایش و پێشڤه‌چوونه‌ئابووری و سیاسیه‌کان خسته‌روو و له‌م میانه‌شدا له‌ئاماژه‌یه‌ک بۆ ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رۆلی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیان له‌چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی عێراق به‌رز نرخاند.
هه‌ر له‌باره‌ی پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندیه‌دوولایه‌نیه‌کان ئاماژه‌به‌ویستی ئه‌مه‌ریکا بۆ کردنه‌وه‌ی کونسولگه‌ریی ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌ولێر و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌کان درا.
دواتر مه‌سرور بارزانى له‌وته‌یه‌کدا گرینگیی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌و به‌رزکردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێم و وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای‌دوپاتکرده‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی وته‌کانیدا، مه‌سرور بارزانی تیشکی خسته‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ئێستای عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که، هه‌رێم له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس به‌هه‌موو توانایه‌کی هه‌ولی پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقی داوه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌که‌ی جه‌نابی سه‌رۆک بارزانیش باشترین گه‌واهیده‌ری ویستی کورده‌بۆ ئه‌م بواره، چونکه‌له‌بروایه‌داین که‌باشبوونی ره‌وشی سیاسی باشتربوونی ره‌وشی ئه‌منی و کرانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووریی لێده‌که‌وێته‌وه.
له‌به‌شیکی دیکه‌ی وته‌که‌یدا به‌رێزیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌عێراقیه‌کان ده‌بێت به‌دوای چاره‌سه‌ریی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌و به‌رده‌وامدا بگه‌رێن، نه‌خشه‌رێگای ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ش له‌ناو ده‌ستووری عێراقه.له‌باره‌ی کێشه‌ی کوردیش له‌عێراقدا، ئه‌وا ده‌ستوور به‌مه‌رجع ده‌زانین، چونکه‌ناوه‌رۆکی ده‌ستووری عێراق هه‌ڵگری چاره‌سه‌ریی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ زۆر کێشه‌ی ئه‌م وڵاته، له‌وانه‌ش ماده‌ی 140 کلیلی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه و ئاسه‌واری ئه‌و سته‌مانه‌ی له‌رابردوودا به‌رامبه‌ر کورد کراوه ده‌سڕێته‌وه. له‌باره‌ی ناوچه جێناکۆکیه‌کانیش به‌رێزیان وتی به‌پێی ده‌ستوور خه‌لکی ئه‌و ناوچانه خۆیان چاره‌نووسیان دیار ده‌که‌ن که‌سه‌ر به‌چ هه‌رێم و پارێزگایه‌ک ده‌بن، سه‌ر به‌هه‌ر شوێنه‌کیش بن هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌بن و نیگه‌رانیه‌کانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته بێ بنه‌مایه.
هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌ره‌وشی برا مه‌سیحیه‌کانی عێراق دا و وتی له‌سه‌ر فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو ئاسانکاریه‌ک کراوه بۆ پێشوازی و داڵده‌دانیان له‌هه‌رێمدا، به‌ڵام ئێمه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌رچی زووتره سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌شه‌کان بنبڕ بکرێت و رێگه له کۆچاندنی ئه‌م هاولاتیه ئازیزانه بگیرێت.
