به‌زۆرناردنه‌وه‌ی پهنابهرانو رۆڵ‌و كاریگه‌ریی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم تاوتوێكرا
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێكارێكی یاسایی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی كۆچ‌و كۆچبه‌ران‌و پرسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی پهنابهرانو رۆڵ‌و كاریگه‌ریی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاتان‌و كاروباری كونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانی جیهان له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و سهرنجو تێبینی سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری فه‌رمانگه‌ی پهیوهندییهكانو نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان لهههرێمو پلانی داهاتووی فه‌رمانگه‌كه ئاراسته‌ی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم كرا‌و ئه‌ویش روونكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی فه‌رمانگه‌كه خسته‌ڕوو.
